وڵاتی باربادۆس کە وڵاتێکی دوورگەییە لە دەریای کاریبی بڕیاری دا کە بە شێوەیەکی فەرمی فەلەستین بناسێت. بڕیارەکە لە لایەن کێڕی سیمۆندس وەزیری دەرەوەی باربادۆس راگەیەندرا.
کێڕی سیمۆندس وەزیری دەرەوەی باربادۆس راگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیاری داوە کە بە شێوەیەکی فەرمی دەوڵەتی فەلەستین بناسێت و نەدرانی ئەم بڕیارە تاوەکو ئێستا بۆ وڵاتەکەی کەموکورتیێکە.
سیمۆندس باسی لەوە کرد کە بێ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین چۆن دەتوانین باس لە چارەسەری دوودەوڵەتی بکەن و ئەم هەنگاوە سوودی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی دەبێت.
ناوبراو رەخنەی لە وڵاتەکەی گرت کە تاوەکو ئێستا فەلەستینی نەناسیوە و باسی لەوە کرد کە کاتی راست کردنی "هەڵەکە" هاتووە.
سیمۆندس باسی لەوەش کرد کە ناسینی فەلەستین کاریگەری بە سەر پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نابێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا بناغەی بیری ئاو دادەنێت و ناوی شەهید ریم منداڵێکی فەلەستینی لە بیرەکە دادەنێت کە باپیرەکەی وەکو "گیانی گیانم" ناوی دەبرد.